پڕۆژەکەمان
رۆشنبیری پاراستنی شوێنه‌واری
په‌یڕه‌وكردنی شوێنه‌واری و پاراستنی كه‌له‌پوور له هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ئامانج له پڕۆژه داهێنراوه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی ئەو توێژینەوانەی کە کاروچالاکییە شوێنەوارییەکان و پاراستنی کەلەپور ئاراستەدەکەن. ته‌نیا تایبه‌ت نییه بهشوێنهوارناسان و پسپۆڕانی كه‌له‌پوور، به‌ڵكو جه‌ماورێکی فراوان، فێرکاران و قوتابیانیش ده‌گرێته‌وه
پشت ده‌به‌ستێت به‌و ڕووپێوییە شوێنەواری و هەڵکۆڵینە شوێنەوارییە بەردوامانەی پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سیروان لەگەڵ ئاڵوگۆری زانیاری و بنیاتنانی تواناكان، تیشکخستنە سەر هەردوو شارەزاییە مەیدانییەکان و هەروەها کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە لێکدانەوەی تۆمارە شوێنەوارییەکان و دروستکردنی ناوەڕۆکی گێڕانەوەیەکی رۆشنبیری و شارستانی ئاڵۆز
به‌مه‌به‌ستی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه لەناو گروپە جیاوازەکاندا له نێوان ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و پشتگیریكردن و بەهێزکردنی هەستی خاوه‌ندارییه‌تی گشتی لە کەلەپوری رۆشنبیری دەوڵەمەندی ناوچەکە. پڕۆژه‌كه یارمهتیمۆزهخانهکانی سلێمانی و كه‌لار دەدات بۆ بهرفراونكردنی رووبه‌ری تایبه‌ت به فێركردن، كه‌لوپه‌له فێركارییه‌كان کە پشت دەبەستێت به كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی
تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی له شوێنه‌وارناسان و پسپۆرانی رۆشنبیری كه‌له‌پووری. له‌گه‌ڵ گرنگیدانی تایبەتی درێژخایەن بە زانستی شوێنهوارله هه‌رێمی كوردستانی عێراق، و شاره‌زا له كاركردن له‌گەڵ كۆمهڵگاکاندا بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناوەڕۆکی رۆشنبیری و ئیتنییەوە، ، هەروەها پرۆژەکە پشتگیری لە دوو شوێنه‌وارناس و پسپۆڕی كه‌له‌پوری دەکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە دەستپێشخەرییەکانی پڕۆژەکە و دڵنیایی بە بەردەوامی پڕۆژەکە بدەن تەنانەت لە دوای تەواوبوونی تەمەنی پڕۆژەکەشەوە
پڕۆژه‌كه‌مان
ئێمە پڕۆگرامێکی چەند رێچکەیی بۆ پاراستنی کەلەپوری رۆشنبیری دەگرینەبەر، کە پێک دێت لە
به به‌ڵگه‌نامه كردن و چاودێریکردنی ئەم مەترسییانەی رووبەڕووی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان دەبنەوە
بنیاتنانی تواناکان له نێوان شوێنه‌وارناسان و شاره‌زایانی عێراقی له بواری كه‌له‌پور بۆ ئەوەی دڵنیاییەک دروستبکەین تا پاراستنی کەلەپور بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێپچڕان بەردەوام دەبێت
به‌شداربوون له دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی بەردەوام و نەپچڕاوە و بەرنامە و پرۆگرامی بەشداریکردن به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت كه‌سانی شارەزای ناوخۆیی لەبواری كه‌له‌پوردا، بەشداربن لەگەڵ لایەنە سەرەکییە پەیوەندیدارەکان بە پاراستنی کەلەپوری رۆشنبیرییەوە
گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌شی ستراتیژییەتی پاراستنی رۆشنبیری بۆ هەرێمی پرۆژەکە
كاتێك تەنها له سروشت و دووری وێرانکاری و زیانەکانی رابردوو، و مەترسییەکانی ئێستا و داهاتوو تێده‌گه‌ین، ئایا ده‌توانین ستراتیجییەتێکی کاریگەر هەڵبهێنجین بۆ پارێزگاری و بنەبڕکردنی وێرانکاری و زیانەکان/سنور دانان بۆ وێرانکاری و زیانەکان.. له‌به‌ر ئه‌وه پایەی سەرەکی پرۆژە پێشنیارکراوەکە بریتییە لە چاودێریکردنی وردی ناوچە شوێنەوارییەکان و شوێنەو کەلەپورییە رۆشنبیرییە مادییەکانی تر لەو زیان و وێرانکارییانەی کە رووبەڕوویان بووەتەوە و یان لە ئێستا و ئایندەدا رووبەروویان دەبێتەوە
پاش ئه‌نجامدانی ڕاهێنان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و گلاسكۆ، به‌ڕێز نه‌وزاد له‌تیف بەرپرسی پرۆژەی چاودێری کەلەپوری رۆشنبیری چاودێری ناوچە شوێنه‌واریه‌كان و تۆماركردنی وێرانبوون و زیانه‌كانی رابردووی ناوچە شوێنەوارییەکان و مه‌ترسیه‌كانی داهاتووی سەر ناوچە شوێنەوارییەکانی دەڤەری گەرمیان کە دەکەوێتە باشوری سلێمانی دیاری دەکات. لە رێگەیبهكارهێنانی تێهه‌ڵكێشێك له رێگەکانی چاودێریکردنی پشتبەستوو بە مانگی ده‌ستكرد ووێنەی ئاسمانی(هەوایی) و سه‌ردانی مەیدانی بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان
کاری نه‌وزاد زیاتر چڕدەبێتەوە له هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ناوچه‌ی گه‌رمیان لە باشوری سلێمانی ئەم ناوچەیە رووبەرەکەی نزیکەی ٤٠٠٠كم دووجایه. ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه گرنگییەکی فراوان و لە رادەبەدەری مێژووییان هەیە. سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری بێ هاوتای بەردەست دەربارەی بەرەوپێشچوونە سەرەکییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەخەنڕوو: وه‌ك ده‌ركه‌وتنی كشتوكاڵی جێگیر، پێشكه‌وتنی یەکەم كۆمه‌ڵگەی ئاڵۆزەکانی جیهان، و كارلێكە شارستانییه‌كان له نێوان ئیمپراتۆرییتهكانی وڵاتی دوو رووبار و و ئێران و ناوچەکانی ئەولاتریشدا

پڕۆژهیههرێمی سیروان( SRP): بریتیه له پڕۆژه‌یه‌كی رووپێوی شوێنه‌واری، بە هاوبه‌شی نێوان دكتۆرە كلاودیا گلاتز و پرۆفیسۆرە جێسی كاسان. له ساڵی ٢٠١٣ ه‌وه، لێکۆڵینەوە له بواری شوێنه‌واردا ده‌كه‌ن له‌م ناوچه‌یەدا . پڕۆژەی هەرێمی سیروان توانی زیاتر لر ٦٠٠ شوێنی شوێنه‌واری ده‌ستنیشان بكات؛ وه‌ك گرده شوێنه‌واریه‌كان کە شوێنی نیشتەجێبوونی کۆنن، و ئامرازی بەردینی پەرش و بڵاو، نەخشی هه‌ڵكۆڵدراوی سەر رووی تاشە بەردەکان، پرۆژەی ئاودێری، پاشماوە بیناسازییە ماوەکانبهڵام نزیکەی هەموو ئەو شوێنە شوێنەوارییە تۆمارکراوانە بەشێوەیەک لە شێوەکان توشی زەرەر و وێرانکاری بوونەتەوە

له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی پڕۆژه‌كه‌دا، بەرپرسی چاودێری کەلەپوری رۆشنبیری لە رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتایەکی وردەوە دەربارەی نزیکەی ٣٦٠ ناوچەی شوێنه‌واری . کە دەبێتە هۆی فه‌راهه‌مهێنانی بەڵگەی پشتپێبەسراو کە هاوتای نییە،. بەڵگەی پشبەستوو دەربارەی تێگەیشتن لە سەرچاوەکانی تێکدان و خاپورکردن لە رابردوو و ئێستادا و، هەروەها ئەو مەترسییانەی لە داهاتوودا رووبەڕووی کەلەپوری رۆشنبیری ناوچەکە دەبێتەوە
ۆركشۆپی بنیاتنانی توانا و راهێنان
له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی دلَنيايي به‌رده‌وامی چاودێری و هەوڵی هاوبەشی به‌شداریكردن له پڕۆژه‌كه، پڕۆژه‌کە لە هەوڵی دروستکردنی توانای ناوخۆیی له ڕێگای زنجیره‌یه‌ك له كار‌و چالاكی راهێنان کە ئامانج لێی دابینكردنی پێداویستییەکانی ناوخۆیە.
كارمه‌ندانی عێراقی پڕۆژه‌كه
ئه‌مه‌ش بریتی دەبێت لە راهێنان بۆ ئەوبەرپرسانەی پرۆژەی چاودێری کەلەپووری رۆشنبیری و دەستەی بەشدار لەوانەی لە عێراق دانیشتوون، راهێنانەکان له عێراق و گلاسكۆ ئەنجام دەدرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی راهێنانەکانیان پێدەکرێت به‌رپرسیارێتی راهێنانی زیاتر ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له دوای ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه بۆ دڵنیایی راهێنانی ئەوانیتر

پرۆژەی چاودێری کەلەپووری رۆشنبیری و دەستەی بەشدار
نەوزاد لەتیف لە گلاسکۆ ڕاهێنانی پێدەکرێت
شارەزایی مەیدانی شوێنه‌واری
له ماوه‌ی وه‌رزه‌كانی كاركردن له پڕۆژه‌ی هەرێمی سیروان، پڕۆژه‌كه راهێنانی مه‌یدانی شوێنه‌واری دابینده‌كات بۆ به‌رپرسانی لە بەڕێوەبەرێتییەکانی شوێنه‌واری عێراقی، هه‌روەها بۆ شوێنەوارناسان لە ڕووپێوی شوێنەواری و هەڵکۆڵینی شوێنەواری و دۆزینەوەی شارەزایی مەیدانی
لێکدانەوە و دروستکردنی به‌سه‌رهات و گێڕانەوەکان
له ساڵی ٢٠١٩ دا دوو وۆركشۆپی راهێنان بۆ به‌رپرسان و شاره‌زایانی بەڕێوەبەرێتییەکانی شوێنه‌واری عێراقی و شوێنەوارناسان و فێرکاران له سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت
وۆڕكشۆپی یه‌كه‌م له ٢٠ تا ٢٣ ی شوبات له ٢٠١٩ ئه‌نجامده‌درێت ئه‌م تەوەرانە له‌خۆده‌گرێت
- لێکدانەوەی شوێنه‌واری و ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌كان بۆ رابردوو.
دروستکردنی گێڕانەوەی شوێنەواری و مۆزەخانەیی
چاودێری و دۆکیومێنتکردنی ناوچە شوێنەوارییە وێرانکراوەکان.
تاڵانكردن و بازرگانیكردنی نایاسایی به پارچه شوێنهوارییەکانەوە
خه‌رجی گه‌شتكردن به‌مه‌به‌ستی ئاماده بوونتان له ۆڕكشۆپهكاندا دابین ده‌كرێت، لەبەر ئەوەی شوێنی ئاماده‌كراویش سنوورداره. تكایه بۆ زانیاری زیاتر و ده‌ربڕینی ڕاو سه‌رنج و پێشنیاره‌كانتان ده‌توانن له‌م لینكه‌وه په‌وه‌ندیمان پێوه بكه‌ن
فێربوون و به‌شداریكردن
پڕۆژه‌ی سێیه‌م جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردنی رووبەری فێرکاری و کەرەستەی فێرکاری ، چالاكی به‌شداركردنی بۆ به‌رفراوانكردنی هۆشیاری و به‌شداری كردنی گشتی لە پاراستنی رۆشنبیری كه‌له‌پووری.
به‌شێك له پڕۆژه‌كه بریتیه له دیزاینكردنی چه‌ند رووبه‌رێك له مۆزه‌خانه بۆ مناڵان له مۆزەخانەی سلێمانی و كه‌لار، به هاوكاری مامۆستای ناوخۆیی خوێندنگاكان و پسپۆڕانی فێرکردن
ئه‌م دوو شوێنه ته‌رخانكراوه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌و منداڵ و گەنجانەی سه‌ردانی ئه‌م مۆزەخانانە ده‌كه‌ن. زانیاریان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی شوێنه‌وارناسان و كه‌سانی پسپۆڕ لەرۆشنبیری كه‌له‌پووری، له‌وه تێده‌گه‌ن له‌به‌رچی كاره‌كه‌یان گرنگه و چۆن کارەکەیان په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانەیانەوە. روبه‌ری ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كه كۆمه‌ڵێك كار‌و چالاكی رێكخراو پێشكه‌ش ده‌كات،ئەم چالاکییانەدەبێته ته‌واوكه‌ری پڕۆگرامەکانی خوێندن و کارلێککردنیان لەگەڵ پارچە شوێنەوارە هەڵبژێردراوەکان و نمایشکراوەکان لەو دوو مۆزەخانەیەدا
هه‌روه‌ها هه‌لی ئه‌وه به خوێندگاكان ده‌به‌خشێ تا بتوانن یه‌كێك له سێ سندوقه فێركارییه‌كان بخوازن كه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م مەبەستە دیزایینكراوه. ئامانج له‌و سندوقانە دابینكردنی ناوەڕۆکێکی رێكخراو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ هۆڵەکانی خوێندن. بۆ یارمه‌تيدانی مناڵان بۆ تێگه‌یشتن له چیڕۆكه مێژوويیهكان. بەشداربوون و کارلێککردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناسنامەی رۆشنبیری جیاواز و دروستكردنی پردێك له نێوان ئه‌و دابڕانه‌ی كه‌وتۆته سەردەمە جیاوازه‌كانەوە

وورده‌كاری زیاتر ده‌رباره‌ی سه‌ندوقه فێركارییه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ دا بەردەست دەبێت
هەروەها پڕۆژه‌كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات، پلانی ده‌ستپێشخه‌ری بە ئامانجی بەشداریپێكردنی لادێكان و شوێنه دووره ده‌سته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نزیكن له ناوچە شوێنهوارییهكانەوە. ده‌ستپێشخه‌ریه فێركارییه‌كان و به‌شداریپێكردن له لایه‌ن به‌ڕێز( ئامانج ئه‌مین) بەرپرسی بەشدارییە رۆشنبیرییەکانەوە ئه‌نجامده‌درێت کە شوێنەوارناسە له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی
ستراتیجیه‌تی پاراستنی شوێنەوار و بەردەوامی پێدانی
.هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی پەیوه‌ستن به تێکدان و زیانه‌كانی ناوچە شوێنەوارییەکان و مهترسیاكانی رووبەڕوویان دەبێتەوە له ماوه‌ی پڕۆژه‌كه كۆدەکرێنەوە. و ئه‌نجامه‌كان و وانە سوودلێبیندراوەکان له چوارچێوه‌ی چالاكییەکانی به‌شداریكردن لە پرۆژەکە و باشترین پهیڕهوكردنهكان کە پێشخراون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بەڕێوەبەرێتییەکانی شوێنەواری ناوخۆییماوهی چالاکییەکانی ۆڕكشۆپەکەدا، کە دەبێتە سوودبەخشین و دەوڵەمەندرکردنی ستراتیجی رۆشنبیری كه‌له‌پووری، ئه‌مە دەبێتە چوارچێوەیەکی داهاتوویی بەردەوامپێدرای کار بە ئامانجی پەیڕەوکردنی کاری شوێنەوار و پارستنی کەلەپوری هەرێمی کوردستانی عێراق